گوتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی کۆنترۆڵکردنەوەی 9 گەڕەکی لە دەوروبەری ناحیەی قەیرەوانی و قەزای بەعاجی لەدەست داعش راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەدات کە هێزەکانیان لە پێشڕەوی بەردەوامن بۆ گەمارۆدان و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوەندی قەزای بەعاج.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کاروچالاکییەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ماوی 12 کاژێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا هێزەکانمان توانیویانە 9 گوند کۆنترۆڵبکەنەوە، کە بریتین لە گوندەکانی (ئومەیلحات، تەییع، قوبەت وەهبی، کۆچۆ، تەل غزی، بسکی شمالی، بسکی جنوبی، حاتمیە و قبوسییە).
ئەحمەد ئەسەدی، دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکە شەوی رابردوو دەستی پێکرد و تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە پاڵپشتی و پشتیوانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپا و هێزی ئاسمانی عێراقی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامبوو".
گوتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی، دەشڵێت: "هێزەکانمان لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکان و کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان و بەرەو گەمارۆدانی ناوەندی قەزای بەعاج".
ئەحمەد ئەسەدی، ئاماژە بەوە دەدات، "لەمڕۆ بەیانییەوە رێگای نێوان قەزای بەعاج و قەزای شنگالمان بڕیوە، هاوکات گرنگترین هێڵی پشتیوانییەکانی دووژمنمان لە نێوان گوندی حاتمیە و کۆچۆ بڕیوە".
سەبارەت بە زیانەکانی داعش، ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی گوتی: " 28 چەکداری دووژمن کوژراون، کە 13 لەوانە خۆکوژ بوونە، هاوکات دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێندراونەتەوە، 8 ئۆتۆمبێلیش لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە تێکشکێندراون، کە چەکدار و چەکی مامناوەندی هەڵگرتبوو".
٢٦ ئایار ٢٠١٧ - ٠٠:١٩
News ID: 831989
تاوەکو ئێستا هێزەکانمان توانیویانە 9 گوند کۆنترۆڵبکەنەوە